به‌رهه‌می قوڕئانیی «ترنم نور(٣)» به هاوكاری ڕێكخراوه‌ی قوڕئانیی «تعلیم الذكر الحكیم»ی سنه و «ڕێكخراوه‌ی كولتووری هونه‌ری دانشافزا» ئاماده و داڕژاوه و هۆگرانی قوڕئانی پیرۆز ده‌توانن بۆ گوێگرتن له ئایه‌ته‌كانی خوا و یان بۆ فێربوونی قوڕئان له ڕێی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه، سه‌ردانی كاناڵی تێلێگرامی «ترنم نور» بكه‌ن.
ناساندنی قوڕئانخوێن
«قوڕئانخوێن سه‌ید عه‌بباس حوسه‌ینی(شامیانی)»، له‌دایكبووی ساڵی ١٣٤٧ی شاری سه‌راوی سه‌ر به پارێزگای كوردستانه. ئه‌و خوێندكاری به‌شی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و خانه‌نشینی ڕێكخراوه‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و بنكه‌ی كشتوكاڵی پارێزگای كوردستانه. هه‌روه‌ها ده‌رچووی به‌شه‌كانی مافناسی و زانسته قوڕئانییه‌كان بووه و له بواره‌كانی خوێندنه‌وه، ته‌ڕتیل، وانه‌وتنه‌وه، به‌راورد و دادوه‌ری كێبڕكێی قوڕئانی پیرۆز له ئاستی ناوچه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌ی كارامه چالاكی هه‌بووه. قوڕئانخوێن سه‌ید عه‌بباس حوسه‌ینی له ساڵی ١٣٩١وه تا ئێستا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بنكه‌ی قوڕئانی «تعلیم الذكر الحكیم»ی شاری سنه‌ی له ئه‌ستۆ بووه و خاوه‌نی چه‌ند خول خوێندنه‌وه و ته‌ڕتیل و وه‌رگێڕانی قوڕئانی پیرۆزه.
جێی ئاماژه‌یه كه یه‌كه‌مین و دووهه‌مین به‌رهه‌می «ترنم نور» به ده‌نگی به‌ڕێران «خالید موحه‌ممه‌دی» و «دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د هاشمی» له ساڵی ١٣٩٩ بڵاو كرانه‌وه.
بۆچوونه‌کان